نوچه‌نێت-به‌غدا
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆماری توركیا، له واشنتنه‌وه ده‌ڵێت، عێراق وڵاتێكی دابه‌شبوو و روخاوه و سیستمی فه‌رمانڕه‌واییه‌كه‌ی نادادپه‌روه‌رانه‌یه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ٢-٤-٢٠١٦وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له راگه‌یه‌نراوێكدا، سه‌رسوڕمانی خۆی له وته‌كانی ئه‌ردۆغان ده‌ربڕی و به ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری ناوخۆیی عێراق ناوی برد.
ئه‌حمه‌د جه‌مال گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له راگه‌یه‌نراوێكدا، گوتی “شه‌ڕی دژه تیرۆر و به ئامانجگرتنی توركیا، له‌لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه ده‌خوازێ پێكه‌وه هاریكاری بكه‌ین له‌پێناو زاڵبوون به‌سه‌ر تیرۆریستان و له ره‌گه‌وه ده‌ركێشانیان”.
گوته‌بێژه‌كه جگه له ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی له وته‌كانی ئه‌ردۆغان، داوای لێ‌كرد خۆی دووربگرێ له لێدوانی تاكه‌كه‌كه‌سی و ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری عێراق.
هەروەها دەڵێت، سیستمی سیاسی عێراق له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی دیموكراسی هاوسه‌نگ له‌نێوان سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی وڵات، دامه‌زراوه.