ئەمیرێکی داعش بە جلی ژنانەوە دەستگیرکرا

0

نوچەنێت

فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای ئەنبار، دەستگیركردنی ئەمیری گروپی داعشی لە شارەدێی کوبەیسە بە جلی ژنانەوە راگەیاند.

سعود حەرب عوبەیدی، گوتەبێژی فەوجی فریاکەوتنی 14 ی سوپای عێراق رایگەیاند، رۆژی شەممە 2-4-2016، هێزە ئەمنییەکان عومەر لەتیف، ئەمیری سەربازی داعشیان لە ناحیەی کوبەیسە دەستگیرکرد.
گوتەبێژی فەوجی فریاکەوتنی 14 روونیکردەوە، ئەو ئەمیرەی داعش بە جلی ژنانەوە دەستگیرکراوە، لەو کاتەی هەوڵیداوە لە ناحیەکەدا رابكات.
عوبەیدی ئاماژەی بەوەش کردووە، کە هێزە ئەمنییەکان بەردەوامن لە وردبینیکردنی بەڵگەنامە فەرمییەکانی دانیشتووانی کوبەیسە، بەمەبەستی گەڕان بەدوای داواکراون، کە هەوڵدەدەن خەڵکانی مەدەنی بەکاربهێنن بۆ هەڵاتن یاخود لەڕێگەی لەبەرکردنی جلی ژنانەوە، خۆیان بشارنەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com