نوچەنێت-هەولێر
سەرۆك وەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی، داوای لە دەستەی دەستپاكاكی (نەزاهە) و دەسەڵاتی دادوەری عێراق كرد بەدواداچوون بكەن بۆ بابەتی تێوەگلانی هەندێك بەرپرسی عێراقی لە گەندەڵی گرێبەستە نەوتییەكان.
بە گوێرەی بەیاننامەیەكی نوسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق، حەیدەر عەبادی، كە یەكشەممە بڵاوبووەتەوە عەبادی داوای لە دەستەی دەستپاكی عێراق و دەسەڵاتی دادوەری كردووە، بەدواداچوون بكەن بۆ ئەو پرسانەی هەندێك رۆژنامەی بیانی وروژاندوویانن و تێیدا باسی ئەوە دەكەن، کە چەندین بەرپرسی باڵای عێراق گەندەڵیان لە گرێبەستە نەوتییەكاندا كردووە و بەرتیلیان وەرگرتووە لە سەردەمی حكومەتەكانی پێشووی عێراق.
راگەیەنراوەكەی نووسینگەی عەبادی، دوای ئەوە دێت كە رۆژنامه‌ی به‌ناوبانگی هه‌فنگتۆن پۆستی ئه‌مریكی گه‌وره‌ترین گه‌نده‌ڵی ئاشكراكرد، كه به‌رپرسانی كه‌رتی نه‌وتی عێراق به‌ناوی گرێبه‌سته‌وه كردوویانه.
بەپێی بابەتەكەی هەڤنگتۆن پۆست، گرنگترین ئه‌و كه‌سانه‌ی له گه‌نده‌ڵییه زه‌به‌لاحه‌كان تێوه‌گلاون، ئاماژه‌كراوه به حوسێن شه‌هرستانی كه پێشوتر راوێژكاری مالیكی بووه بۆ كاروباری وزه، عه‌بدولكه‌ریم لعێبی وه‌زیری پێشووی نه‌وتی عێراق، زیا جه‌عفه‌ر موسه‌وی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای نه‌وت باشوور، كیفاع نو‌عمان كه ماوه‌یه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای نه‌وتی باشوور بووه.
هه‌روه‌ها ئاماژه به كه‌سێك به‌ناوی باسل جه‌ڕاحم کراوە كه ئه‌ڵقه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان به‌رپرسانی عێراق و كۆمپانیای “یونائۆیل” بووه كه خاوه‌ندارێتییه‌كه‌ی بۆ كه‌سێكی ئێرانی ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌ناوی ئیحسانی عه‌تایی.
ئه‌و كۆمپانیا ئێرانییه له په‌یوه‌ندیدا بووه له‌گه‌ڵ كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان تاكو گرێبه‌ستی نه‌وتییان له عێڕاق بۆ بدۆزێته‌وه، له‌و نێوه‌نده‌دا بازرگانی جۆراوجۆر به گرێبه‌سته‌كانه‌وه كراوه.
رۆژناه‌كه ده‌ڵێ “ملیۆنان دۆلار وه‌ك به‌رتیل به به‌رپرسانی عێراق دراوه له‌نێوان ساڵانی 2005-2014 كه هه‌ندێكی راسته‌وخۆ به كاش دراوه به حوسێن شه‌هرستانی و كه‌ریم لهێبی، به‌شێكی تریشی له‌لایه‌ن جه‌ڕڕاح و كۆمپانیا ئێرانییه‌كه‌وه دراوه به به‌رپرسه بچووكه‌كان”.
له گه‌نده‌ڵییه‌كدا كۆمپانیا ئێرانییه‌كه داوای له كۆمپانیای هیۆندای كردووه له به‌رده‌م به‌ده‌ستهێنانی گرێبه‌ستێكی 100 ملیۆن دۆلاریدا بڕی 7 ملیۆن جۆلار وه‌ك به‌رتیل بدات.
به‌شێكی ئه‌و 7 ملیۆنه راسته‌وخۆ دراوه به شه‌هرستانی و به‌شێكی تری دراوه به كه‌سێك به‌ناوی ئه‌حمه‌د جبوری كه ده‌ڵاڵی نێوان جه‌ڕڕاح و شه‌هرستانی بووه.
له یه‌كێك له نامه‌كاندا جه‌ڕڕاح ده‌ڵێ به‌ڕێز جبوری به‌ڵێنیداوه ئه‌گه‌ر ملیۆنێك دۆلاری پێبده‌ین ئه‌وه گه‌ره‌نتی ئه‌وه ده‌دات كۆمپانیای پێترۆفاك و ئێس بی ئێمی هۆڵه‌ندی گرێبه‌ستی تایبه‌ت به بیره‌نه‌وتی غه‌ڕڕافیان بۆ ده‌ربچێ.
له روداوێكی تردا له ساڵانی 2010 و 2011 جه‌ڕڕاح رازی بووه 20 ملیۆ دۆلار بداته جبوری بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری له‌سه‌ر شه‌هرستانی و لعێبی بكات و رازییان بكات پشكێك له پرۆژه‌یه‌كی تایبه‌ت به بۆری نه‌وتی به كۆمپانیا لیتۆن بدرێ كه بڕه‌كه‌ی 200 ملیۆن دۆلار بووه.
ساڵی 2011 كۆمپانیا ئێرانییه‌كه گه‌وره‌ترین بڕی به‌رتیلی له مێژووی خۆیدا به بڕی 16 ملیۆن دۆلار به‌خشیوه بۆ ئه‌وه‌ی گرێبه‌ستی تایبه‌ت به پرۆژه‌یه‌كی بۆرییه نه‌وت به بڕی 600 ملیۆن دۆلار به‌ده‌ستبهێنێ.