نوچەنێت
حەیدەر عەبادی سەرۆكوەزیرانی عێراق، دوو پێشنیاز بۆ كورد دەكات و فراكسیۆنە كوردستانییەكان سەرپشك دەكات یەكێكیان هەڵبژێرن، بەڵام بەو مەرجەی خۆی لە كاندیدەكان رازیبێت.
هەر پێشنیازێكی عەبادی سێ وەزارەت لەخۆدەگرێت:
پێشنیازی یەكەم:
وەزارەتی دارایی و پلاندانان
وەزارەتی رۆشنبیری و وەرزش
وەزارەتی كار و کۆچ و کۆچبەران
پێشنیازی دووەم:
وەزارەتی نەوت
وەزارەتی پیشەسازی
وەزارەتی ئاوادانکردنەوە و شارەوانی
بە پێی زانیارییەکان عەبادی فراكسیۆنە كوردستانییەكانی سەرپشك كردووە یەكێك لەو دوو پێشنیازە هەڵبژێرن، هەروەها دەتوانن ئەو كاندیدانەی خۆی دیاریكردوون بیانگۆڕن، بەمەرجێك ئەو پێیان رازیبێت و، هەروەها وەزیرەكانی پێشوو نەبن.
هەر بە پێی زانیارییەکان، فراكسیۆنە كوردستانییەكان زیاتر بە پێشنیازی یەكەم رازین، بەڵام هێشتا وەڵامی كۆتایی عەبادییان نەداوەتەوە.
لە حكومەتی پێشوو سێ وەزیر كورد بوون، وەزارەتی دارایی “هۆشیار زێباری – پارتی” وەزارەتی رۆشنبیری “فریاد رواندزی- یەكێتی” وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران “دەرباز محەممەد- گۆڕان”، بەڵام لەو 16 كاندیدەی حەیدەر عەبادی رۆژی پێنجشەممە 31-3-2016 پێشكەشی پەرلەمانی كردن، تەنیا دوو لە كاندیدەكان كورد بوون “د. نزار محەمكەد سەلیم نوعمان دۆسکی”- وەزیری نەوت، “ھۆشیار رەسوڵ محەممەد ئەمین”- وەزیری ئاوەدانکردنەوە و شارەوانی.