نوچە-تسنیم
تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، پەیجەکانی تایبەت بە کەتائیبی قەسام باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماس، بە زمانەکانی عەرەبی و ئینگلیزی رەشکردەوە.
بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵدەریی فەرەنسا، بەشی زانیاریە سەربازیەکانی کەتائیبی قەسام لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، کە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ٣ پەیجی تایبەت بەم گروپەی کە بە زمانەکانی عەرەبی و پەیجێکی دیکەشی بە زمانی ئینگلیزی، لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا سڕیوەتەوە.
کەتائیبی قەسام، ئەم چەند لاپەرەیەی تایبەت کردبوو بە کەسایەتی و دامەزراوەکان و پڕوپاگەندە لە دژی ئیسرائیل.
کەتائیبی قەسام جەخت لەوە دەکاتەوە، کە ئەم هەنگاوەی تویتەر لایەنگری کردنی ئیسرائیل هەژمار دەکرێت و دەبێ تویتەر بێلایەنی خۆی بپارێزێت.