نوچە-فارس
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا لە لێدوانێکدا دەڵێت: تەنها بەردەنگێک کە لای ئێمە شەرعییەتی هەبێ هاوپەیمانی نیشتمانی سوریا یە و جەختیش لەوە دەکاتەوە، کە پاریس نووسینگەی نوێنەرایەتی پەیەدە لە فەرەنسا بە فەرمی ناناسێت.
بە گوێرەی رۆژنامەی فیگارۆ، رومەن ناداڵ، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا دەڵێت :بە هیچ شێوەیەک نووسینگەی نوێنەرایەتی پەیەدەبە فەرمی ناناسین وتەنیا هاوپەیمانێتی نیشتمانی سوریا، کە چەند گروپی دژبەری سوریا لە خۆدەگرێ و لە ٢٠١٢ بەم لاوە لە فەرەنسا نوسینگەی نوێنەرایەتییان هەیە بە فەرمی دەناسین.
بە گوێرەی ئەم راپۆرتەی فیگارۆ، ساڵح موسلم سەرۆکی پەیەدە رۆژی پێنجشەممەی رابردوو لە لێدوانێکدارایگەیاندبوو، کە لە بەرنامەیاندیا لە داهاتوودا نووسینگەی نوێنەرایەتی رۆژئاوا لە پاریس بکەنەوە.