نوچە-رادیۆ فەردا
بەرپرسانی ئەمریکا، رۆژی هەینی بە رۆیتەرزیان راگەیاندووە، کە دەوڵەتی باراک ئۆباما، سەرۆ ئەمریکا بە ئاراستەی چڕکردنەوەی کردەوەکانی لە دژی داعش خەریکی تاوتوێکردنی پرسی زیادکردنی هێزەکانی ئۆپەراسیۆنی تایبەتە، لە سوریا.
بەرپرسانی ئەمریکا کە ئاگاداری وردەکاریەکانی ئەم گەڵاڵەیان سەبارەت بە رێژەی ئەو هێزە تایبەتانەی، کە بە پێی ئەم گەڵاڵەیە رەوانەی سوریا دەکرێن زانیاری ورد بخەنە روو، بەڵام یەکێک لە بەرپرسانی ئەمریکا بە رۆیتەرزی گوتووە، کە رێژەی ئەمو هێزە تایبەتانەی کە رەوانەی سوریا دەکرێن، چەند بەرابەری ئەو هێزەیە کە لە ئێستادا لە سوریان و ژمارەیان ٥٠ کەسە.
بە گوێرەی رۆیتەرز، هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا، لە ئێستادا زۆرتر کاروباری راوێژکارییان لە ئەستۆیە و لە بەرەی پێشەوە شەڕەکاندا بەشدار نین.
بە پێی ئەم راپۆرتەی رۆیتەرز، ئەم گەڵاڵەیە یەکێک لە بژاردە و رێکارەکانی پێشنیار کراوە کە خراوەتە بەردەم ئۆباما، ئەمە لە کاتێکدایە کە دەوڵەتی ئۆباما لە هەوڵ دایە ژمارەی هێزەکانی خۆی لە عێراق زیاد بکات.
راپۆرتەکە ئەوەش دەخاتە روو، کە خستنە رووی ئەم پێشنیارە ئاماژەیەکی بۆ بەرزبوونەوەی رادەی متمانە بە خۆبوونی ئەو هێزانەی سوریا و عێراقن، کە لە ژیر پشتیوانی ئەمریکا دان و لە شەڕی دژ بە داعش بەشدارن وئەم دواییانەش توانیویانە بەشێک لە ناوچە داگیرکراوەکان لە لایەن داعشەوە کۆنتڕٶڵ بکەنەوە.