کۆریای باکور سیستمی دژەموشەکی نوێی تاقیکرەوە

0

نوچە-شفقنا

هەواڵدەریی فەرمی کۆریای باکور لە راپۆرتێکدا دەڵێت :بە چاودێری کیم جونگ، رابەری ئەم وڵاتە، تاقیکردنەوەی سیستمی دژەموشەکی نوێی لە لایەن سوپای ئەم وڵاتەوە ئەنجام دراوە.

بە گوێرەی ئەم راپۆرتە، کیم جونگ وێڕای سوپاس و پێزانینی بۆ هاوکاری و کاری هاوبەشی تەکنەسیەن و زانایان  وسوپای کۆریای باکور، ئەوانی بە هۆکاری سەرخستن و ئەنجامدانی سەرکەوتوانەی تاقیکردنەوەی سیستمی دژەموشەکی نوێی ئەم وڵاتە وەسف کردووە.

لە کاتێکدا کە ئەمریکا، کۆریای باشور و ژمارەیکی زۆر لە وڵاتانی جیهان دژایەتییان لە  گەڵ تاقیکردنەوەی موشەکی ئەم ولآتە هەیە  و، ئەمریکاش ئەم پرسەی بردۆتە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان و کۆمەڵێک گەمارۆی خستۆتە سەر ئەم وڵاتە، رابەری کۆریای باکور درێژە بە چالاکی موشەکی و ئەتۆمی وڵاتەکەی دەدات.

لە سەرەتای ٢٠١٦ەوە پیونگ یانگ، چەندینجار لە بواری موشەکی و ئەتۆمیەوە تاقیکردنەوە ئەنجام داوە، کە ئەمەش دژکرەوەی توندی وڵاتانی جیهان و دانانی گەمارۆی بۆ سەر ئەم وڵاتە بەدواوە بووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com