ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی پارتی بۆ نوچه‌نێت: بۆ هێور كردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه هه‌رچیمان پێبكرێت ده‌یكه‌ین
نوچه‌نێت: هه‌ولێر
ئه‌حمه‌د كانی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان، به نوچه‌نێتی راگه‌یاند، سه‌ركردایه‌تی حیزبه‌كه‌ی هه‌رچییه‌كی پێبكرێت، ده‌یكات بۆ هێوربوونه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه.
له لێدوانێكدا بۆ نوچه‌نێت، ئه‌حمه‌د كانی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه نیشتیمانییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئاماده‌یی حیزبه‌كه‌ی نیشاندا، بۆ هه‌وڵدان له پێناو هێور بوونه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه، كانی وتی “سه‌ركردایه‌تی پارتی هه‌وڵی هێور كردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه ده‌دات، چونكه داوا كراوه له هه‌موو لایه‌ك و له هاوڵاتیانیش، كه زه‌بتی نه‌فسی خۆیان بكه‌ن و هاوكاری ده‌زگا ئه‌منییه‌كان بن، بۆ پاراستنی هه‌موو شوێنێك به باره‌گای حیزبی و شوێنه‌كانی تریش، ئێمه وه‌ك پارتی دیموكراتی كوردستان، هه‌رچیمان پێی بكرێت بۆ هێور كردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه، هه‌نگاوی بۆ ده‌نێین، هه‌رگیز له‌گه‌ڵ ئه‌و فه‌وزایه نین، چونكه ئه‌وه خزمه‌تی كه‌سمان ناكات”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی پارتی، رووداوه‌كانی بادینانیش به گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌رده‌می دواكه‌وتوویی وه‌سف ده‌كات، چونكه وه‌ك ئه‌و وتی “سوتاندنی دوكانه‌كانی مه‌یفرۆشتن و مه‌ساج و شوێنه گه‌شتیاری و بازرگانییه‌كان، دووره له شارستانییه‌ت و گه‌ڕانه‌وه‌یه به‌ره‌و عه‌سری ته‌خه‌لوف و بۆ سومعه‌ی كورد و كودستانیش شتێكی جوان نیه، چونكه ئه‌گه‌ر خه‌ڵكێك تێبینی هه‌یه له‌سه‌ر هه‌ر دیارده‌یه‌ك، داموده‌زگا شه‌رعیمان هه‌یه، وه‌ك په‌رله‌مان و حكومه‌ت، جگه له‌مه‌ش له كوردستان خه‌ڵك ئازاده، جگه له ئیسلام خه‌ڵكی تر و ئه‌دیانی تریشمان هه‌یه، ناكرێت هه‌ر كه‌سێك هه‌ستێت و به ناوی دینه‌وه ته‌عدا له خه‌ڵكی تری غه‌یره ئیسلام بكات، ئه‌مه فه‌وزا درووست ده‌كات و هیچ هاوڵاتییه‌ك له سه‌روماڵی خۆی دڵنیا نابێت”.