نوچه‌نێت-هه‌ولێر
ماڵپه‌ڕی محافزكاری سیاسی به‌نێوبانگی ئه‌مریكی، هۆت ئێر، ئاشكرای ده‌كات كه سه‌رۆك ئۆاما پێشنیازی زیادكردنی هێزه‌مانی ئه‌مریكا له عێراق ده‌كات و له ماوه‌یه‌كی كورتدا ده‌ست به تاوتوێكردنی پێشنیازه‌كان ده‌كات.
جه‌نه‌راڵ جۆزێف ده‌نفۆرد، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی هاوبه‌شی هێزه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا جه‌ختیكردووه‌ته‌وه، كه داواكاری په‌یوه‌ست به زیادكردنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق گه‌یشتووه‌ته ده‌ستی سه‌رۆك ئۆباما، وه‌ك به‌شێك له به‌گوڕكردنی هه‌وڵه‌كانی هاوپه‌یمانی نێودوڵه‌تی دژه داعش بۆ رزگاركردنی شاری موسڵ له ده‌ستی ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستییه.
ده‌نفۆرد گوتویه‌تی چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوو، ئۆباما بڕیاری خۆی له‌و باره‌یه‌وه ده‌دات و وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا ئاشتۆن كارته‌ر، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك له هه‌ماهه‌نگیدا ده‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی به خێرایی بڕیاره‌كه ده‌ربچێت.