وەزیری دەرەوەی بەحرێن: پێویستە ئێران سیاسەتی ناوچەیی خۆی بگۆڕێ

0

نوچە-بی بی سی

وەزیری دەرەوەی بەحرێن دەڵێت، ئێران دەبێ سیاسەتی دەرەوەی خۆی بەرامبەر بە وڵاتانی عەرەبی بگۆڕێت.

وەزیری دەرەوەی بەحرێن لە وتووێژ لە گەڵ کەناڵی هەواڵی ئەلعەرەبیە، خوازیاری گۆڕی سیاسەتی دەروەی ئێرانە بەرامبەر بە وڵاتانی عەرەبی.

شێخ خالید بن ئەحمەد ئالی خەلیفە، وەزیری دەرەوەی بەحرێن گوتویەتی، لەم قۆناغە زەمەنیەدا ئێران بە بەراورد لە گەڵ ئیسرائیل هەڕەشەیەکی گەورەترە بۆ سەر وڵاتانی عەرەبی.

پەیوەندیەکانی ئێران و بەحرەین، لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا بەرەو ئاڵۆزی چووە.

لە ساڵی ٢٠١١  و دوابەدوای سەرکوتی خۆپیشاندانی شیعەکانی بەحرەینەوە ،گرژی و ئاڵۆزی کەوتە نێوان دوو وڵات.لەو ساڵەدا هێزە ئەمنیەکانی سعودیە لە سەرکەوتکردنی خۆپیشاندەرانی بەحرەین یارمەتی ئەم وڵاتەیان دا.

بەحرەین رۆژێک دوای ئەوەی کە پەیوەندیە دبلۆماسیەکانی نێوان سعودیە و ئێران داخرا،پەیوەندیەکانی خۆی لە گەڵ ئێران داخست.

وەزیری دەرەوەی بەحرەین بە ئەلعەرەبیەی گوتووە:ئەگەر ئێران هەنگاوی پێویست بۆ راستکردنەوەی کرداری خۆی نەنێت هیچ پێشکەوتنێک لە پێوەندیەکانی هەردوو لایەن بەدی ناکرێ.

شێخ خالید بن ئەحمەد ئالی خەلیفە،لە بەشێک لە وتووێژەکەیدا هەروەها ئاماژەی داوە بە پشتگیری ئێران لە حزبولای لوبنان و ناردنی چەک لە لایەن ئێرانەوە بۆ وڵاتانی عەرەبی.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com