نوچە-مێهر
نەتەوەیەکگرتووەکان لە نوێترین راپۆرتی خۆیدا باس لەوە دەکات، کە لە مانگی رابردوودا، بە هۆی توندوتیژی لە عێراق زیاتر لە هەزار کەس لە خەڵکی ئەم وڵاتە گیانیان لە دەست داوە.
بە گوێرەی روسیا الیوم، شاندی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق(یونامی)لە راپۆرتێکدا دەڵێت، بە هۆی شەڕ وتوندوتیژی لە عێراق لە مانگی رابروودا هەزار و ١١٩ هاووڵاتی عێراقی کوژراون و هەروەها هەزار و ٢٦١ کەسیش بریندار بوونە.
لە درێژەی راپۆرتەیەکی یونامی هاتووە، ژمارەی کوژراوەکانی خەڵکی مەدەنی لە مانگی مارس ٥٧٥ کەسو ژمارەی بریندارەکانیش هەزارو١٦٩ کەس بووە.
لەم راپۆرتەدا هاتووە، لە کۆی ئەو کەسانەی کە بە هۆی شەڕو پێکدادان گیانیان لە دەست داوە ٥٤٤ کەسیان سەربەهێز ەئەمنیەکانی عێراق و هێزی پێشمەرگە و حەشدی شەعبی بووە و، نزیکەی ٣٦٥ کەسیش بریندار بوونە.
پارێزگای بەغداد بە ٢٥٩ کوژراو و ٧٧٠ بریندار، لەو ماوە زەمەنیە زۆرترین زیانی گیانی بەرکەوتووە.