نوچە-مێهر
کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی پاکستان لە راپۆرتێکدا دەڵێت، ئاماری کوژراوەکانی پاکستان لە رووداوە تیرۆریستیەکانی ساڵی ٢٠١٥ نزیک بە ٤ هەزار و ٦١٢ کەس بووە.
بە گوێرەی ئێکسپرێس نیوز، کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی پاکستان رایگەیاندووە، ئەم ئامارە بە بەراورد لە گەڵ ساڵانی رابردوو رێژەکەی٤٠% دابەزیوە.
هەروەها سەبارەت بە رووداوە تیرۆریستیەکەی پارکی گوڵشەن هاتووە، لە ساڵی ٢٠١٤ لە درێژەی شەڕ و پێکدادانی فیرقەیی ٤٢٠ کەس کوژراون لە کاتێکدا ئاماری کوژراوەکانی ساڵی ٢٠١٥ نزیک بە ٢٧٢ کەس بووە.
ساڵی ٢٠١٥ سەرجەم ٧٠٦ رووداوی تیرۆریستی لە لایەن میلیشیاکانی ئەم وڵاتەوە روویانداوە، کە ئەم رێژەیە لە ٢٠٠٨ بەم لاوە کەمترین رێژە بووە.
جێێ ئاماژەیە، هێرشە خۆکوژیەکەی پارکی گوڵشەن لەم رۆژانەی دوایی لانی کەم ٧٥ کەس کوژراو و زیاتر لە ٣٠٠ برینداری بە داوە بوو. گروپۆ گرت.ی تیرۆریستی جەماعەتی ئەحرار کە بەستراوە بە پاکستانەوە، بەرپرسایەتی ئەم رووداوەی لە ئەستۆ گرت.