نوچە.نێت
لە نەخۆشخانەی” كوينتن” لە کامیرۆن، دوای ئەوەی ژنێكی دووگیان بەناوی “كوماث مونيك” خەرجی نەشتەرگەری نیە بیدات بە خەستەخانەکە. لە دەرەوەی خەستەخانەکە گیان لە دەست دەدات، بەڵام خوشکەکە بیر لەوە دەکاتەوە کە مناڵەکانی رزگار بکات بۆ ئەمەش بە چەقۆیەک سکی خوشکە مردوەکەی خۆی ئەدرێت و مناڵەکان رزگار ئەکات بەڵام دواجار یەک لە مناڵەکان گیان لەدەست ئەیات.
كوماث مونيك، ژنێکی کامیرۆنیە بە مردنێکی کتوپر دەمرێت لە شارێکی گەورەی وەک” دوالا ” لە کامیرۆن. لەبەر نەبونی خەرجی نەشتەرگەری.
هەربۆیە لەبەر چاوی خەڵک و کەس وکارەکەی بە چەقۆ کەوڵ دەکرێت بۆ دەرهێنانی مناڵەکانی و رزگارکردنیان لە مردن.
شایەنی باسە، ئەم روداوە هیچ کاریگەری لەسەر دەستەی ئیدارەی خەستەخانە نەبوو.