دایکی لین بەشدار بوی “The voice Kids” هەواڵی کوشتنی کچەکەکی رەت دەکاتەوە

0

نوچە.نێت

 

ماوەیەک لەمەوبەر لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان هەواڵی کوشتنی”لین حایک” بەشدار بووی بەرنامەی “The voice Kids” بڵاو کرایەوە، کە لەلایەن گروپێکی توند رەوی ئیسلامی هەرەشەی لێکراوە، کە ئەگەر بگەرێتەوە بۆ تەرابلس دەکوژرێت، لەبەر ئەوەی پشتگیری لە هونەرێکی حەرام دەکات کە ئەو هێشتا تەمەنی ١١ ساڵە.

دوای بێدەنگیەکی زۆر دایکی “لین” بۆ گۆڤاری “لها”  ئاشکرایکرد کە ” ئەو هەواڵانە رەت دەکاتەوە و دورە لە راستیەوە”.

دایکی ناوبراو دەشڵێت کە ” ئەوان  لەلایەن هیچ کەسێکەوە هەواڵی لەو جۆرەیان پێ نەگەشتوە. کچەکەی هیچ شتێک لەوبارانەوە نازانێت، لەبەرە ئەوەی “لین” لەئێستادا سەرقاڵی خوێندن و گەشتە هونەریەکانی خۆیەتی.” 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com