نوچەنێت
ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره له پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا روویدا، تەقینەوەكە خه‌ڵكی ناوچه‌كەی دووچاری ترس و دڵه‌ڕاوكێی زۆر كرد، پۆلیسیش به‌خێرایی ناوچه‌كه‌ی چۆڵكرد و رێوشوێنی ئه‌منی تووندیان گرته‌به‌ر.
رۆژی هه‌ینی 1-4-2016، ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره له‌نێو باڵه‌خانه‌كانی شه‌قامی گشتی بێریتا روویداو به‌هۆیه‌وه به‌لایەنی كەم 5 کەس برینداربوون. رووداوەكە بووه هۆی ترس و دڵه‌ڕاوكێیەكی زۆر، پۆلیس دەستبەجێ ناوچەكەی بە خەڵكی چۆڵكرد رێوشوێنی تووندی گرتەبەر، دوای لێكۆڵینه‌وه ده‌ركه‌وت ته‌قینه‌وه‌كه له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی گازی نێو ماڵه‌كانه‌وه بووه.
پۆلیسی پاریس رایگه‌یاند، ته‌قینه‌وه‌كه هیچ په‌یوه‌ندی به كرده‌وه‌ی خۆكوژی نییه و ته‌نیا رووداوێكی نه‌خوازراو بووه و، له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆڕی دامه‌زراوه‌ی گازی نێو ماڵه‌كانی نزیك شه‌قامی بێریتا له جه‌رگه‌ی شار روویداوە.
ته‌قینه‌وه‌كه زۆر به‌هێز بووە، زیانی ماددی زۆری له باڵه‌خانه‌كه‌و شه‌قام و شوێنه بازرگانییه‌كانی ده‌وروبه‌ری شوێنی رووداوه‌كه گەیاندووە.