نوچه‌نێت-رۆژنامه‌ی ئه‌لوه‌فد
ئه‌و رۆژنامه‌نووسه عێراقییه‌ی تاكه پێڵاوه‌كانی گرته سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت، به‌هۆی ئه‌و كرده‌وه‌یه‌م سێ ساڵی ته‌واو زیندانیكرام و ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كی زۆر درام.
ئێواره‌ی دوێنێ چوارشه‌ممه ٢٩-٣-٢٠١٦، له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌فزیۆنی حه‌یات گوتی: ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق جۆره‌ها هونه‌ری ئه‌شكه‌نجه‌دانی زیندانییه‌كان پێڕه‌و ده‌كه‌ن، هەروەها خۆزگه‌ی خواستووه ئه‌مریكییه‌كان ده‌ستگیریان بكردایه و لای ئه‌وان به‌ند بوایه نه‌ك ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی.
زه‌یدی دەڵێت: كه به‌ڵگه‌ی ده‌یان هه‌زار حاڵه‌تی ئه‌شكه‌نجه‌دانی له لایه له‌سەر زیندانییه‌كانی عێراق، بە وته‌ی ئه‌و لاقه‌كردن یه‌كێك بووه له جۆره‌كانی ئه‌شكه‌نجه‌دان له زیندانه‌كانی عێراق.