نوچه‌نێت-شه‌فه‌ق نیوز
جارێكی تر په‌رله‌مانتاری كوردی ئێزدی ڤیان ده‌خیل خرایه‌وه گریان، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان به‌هۆی په‌رله‌مانتارێك شیعه نه‌ك ره‌فتاره‌كانی داعش.
ئه‌مڕۆ پێنجشەممە ٣١-٣-٢٠١٦، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا په‌رله‌مانتاری لیسته‌كه‌ی سه‌در ماجید غه‌ڕاوی به‌شێوه‌یه‌كی سوكایه‌تی پێکردن وتویه‌تی “ئه‌وه بۆ ئێزدییه‌كان نه‌هێنین و بیانكه‌ینه كه‌نیزه‌ك بۆ خۆپیشانده‌رانی به‌رده‌م ناوچه‌ی سه‌وز؟”.
ئه‌و وتانه‌ی غه‌ڕاوی جارێكی تر ڤیان ده‌خیلیان خستوه‌ته‌وه گریان و پێی گوتووه “ئه‌وه چ ئه‌قڵییه‌تێكه ئێوه هه‌تانه به‌رامبه‌ر كه‌مینه‌كان به‌گشتی و ئێزدییه‌كان به‌تایبه‌ت؟”.
ڤیان ده‌خیل گوتوویە‌تی “ئایا موقته‌دا سه‌در قبوڵی ده‌كات كه‌سانی وه‌ك ئه‌م په‌رله‌مانتاره له لیسته‌كه‌ی ئه‌ودا هه‌ڵگری ئه‌قڵییه‌تێكی له‌وجۆره بن؟ ئایا خۆپیشانده‌رانی به‌غدا و به‌رده‌م ناوچه‌ی سه‌وز داخوازی نیشتیمانییان هه‌یه یان خه‌ریكی مه‌به‌ستی ترن؟”.