بینا سوتاوه‌كه‌ی سلێمانی شوێنی مه‌ساج بووه
نوچه‌نێت: سلێمانی
به گوێره‌ی زانیاری په‌یامنێرمان له شاری سلێمانی، بیناسووتاوه‌كه شوێنی مه‌ساج بووه و ئاسایشی سلێمانیش زانیارییه‌كان پشتڕاست ده‌كاته‌وه.
په‌یامنێرمان له شاری سلێمانی رایگه‌یاند، ئه‌و شوێنه‌ی كه ئه‌مشه‌و له شاری سلێمانی گرێ تێبه‌ردرا، شوێنی مه‌ساج بووه و له‌لایه‌ن كه‌سانێكی نه‌ناسراوه‌وه ئاگری تێبه‌ر دراوه، په‌یامنێرمان ئه‌وه‌شی وت، ئه‌و سه‌نته‌ره له نهۆمی دووه‌می ماڵێكدا بووه و به‌رهێرش و سوتاندن كه‌وتووه.
له لایه‌كی تره‌وه خالید ماوه‌تی به ماڵپه‌ڕی (PUKmedia)ی راگه‌یاندووه، كه ئه‌و شوێنه‌ی سوتێراوه، سه‌نته‌ری مه‌ساج بووه، وتوشییه‌تی “لێكۆڵینه‌وه له‌و رووداوه به‌رده‌وامه و رێگه له هه‌ر كارێكی له‌و جۆره ده‌گرین و سه‌رپێچیكاران ده‌ده‌ینه ده‌ست یاسا”.