-
هێمن هاشم : چاوەڕێی توانەوەمملێم گەڕێن سەرمەستی خەمم ماڵی دڵم وێرانەیە..وەک شەقامی کش و ماتم خۆشی لەلام ئەفسانەیە..بووم بە کۆیلەی دەستی قەدەر ھەر خەمە دایم میوانم..ئازاری لەیەک دابڕان بۆتە ھاورێی گشت ژیانم..)ناسۆری ئەو ھەموو ژانە سوێی کردە ناو ئێسک و خوێنم(لەگەڵ یادی تۆیا ئەژیم ھەتا ئەو رۆژەی بمێنم ..یادی خۆشیەکانی جاران ئێستا ھەوێنی خەمی نوێن..شەقامەکان شایەتی جێژوانەکانن بە ویژدانەوە بۆم ئەدوێن..وەک بێ لانەی سەر لێ شێواو شەر بە رۆحی خۆم ئەفرۆشم..بەم رۆژگارە لە دووری تۆ دایم سەر کەیل و بێ ھۆشم..ئازارەکان ئەمسوتێنن یادگارییەکان زامەکانم ئەکولێننەوە..ھەر وشەیەک گوێم لێ ئھەبێ شتێکی تۆم بیر دێننەوە..ئھەونە سەرمەستی دووری تۆم گشت ژیانم بۆتە خەیاڵ..چاوەرێی توانەوەمم لە ناو پیاڵەیە خەمی تاڵ..
هێمن هاشم : چاوەڕێی توانەوەمم
0
Share.