نوچەنێت
نزار محەممەد سەلیم دۆسكی، وەزیری كاندیدكراوی عەبادی بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزیری نەوت، كوردە و لە زانكۆی دهۆك راگری كۆلێژە.
رۆژی پێنجشەممە حەیدەر عەبادی، سەرۆكوەزیرانی عێراق ناوی 14 وەزیری نوێی پێشكەشی پەرلەمانی عێراق كرد بۆ ئەوەی پەسندی بكەن.
لەنێو 16 وەزارەتەكەی حكومەتی نوێی عێراق كورد خاوەنی دوو وەزارەتە، ئەوانیش وەزارەتەكانی نەوت و ئاوەدانەكردنەوە و نیشتەجێكردن.
عەبادی بۆ وەزارەتی نەوت نزار سەلمانی كاندید كردووە، كە ناوبراو كوردە و لە زانكۆی شیفڵدی بەریتانیا لە ساڵانی 1970 دكتۆرای بەدەستهێناوە.
نزار محەممەد سەلیم ماوەی 34 ساڵ لە زانكۆی موسڵ مامۆستا بووەو ماوەی 10 ساڵیشە لە دهۆك مامۆستایە، هاوكات سەرپەرشتی 10 تێزی دكتۆرای كردووە.