نوچەنێت
کۆبوونەوەی عەبادی و سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق، کۆتایی هات و بەپێی زانیارییەکان، عەبادی هەموو وەزارەتەکان بە هەرسێ وەزیرە کوردەکانیشەوە دەگۆڕێت.
كەمێك پێش ئێستا هەریەك لە حەیدەر عەبادی، سەرۆكوەزیرانی عێراق، سەلیم جبووری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق و هومام حەموودی و، ئارام شێخ محەممەد جێگرانی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، لە باڵەخانەی پەرلەمانی عێراق كۆبوونەوە بۆ تاوتوێكردنی پرسی گۆڕانكاری لە كابینەی حكومەت و كەمكردنەوەی ژمارەی وەزارەتەكان.
عەبادی و سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق لە سەر 3 خاڵ رێككەوتوون، كە بریتین لەم خاڵانەی خوارەوە:
١.گۆڕینی هەموو دەستە سەربەخۆكان لە ماوەی یەك مانگدا.
٢. كەمكردنەوەی وەزارەتەكان بۆ 16 وەزارەت.
٣.گۆڕانكاریی بەرفراوان لە سەرجەم وەزارەتەكان، لە ماوەی 10 رۆژدا تەنیا لە وەزارەتی بەرگری و ناوخۆ نەبێت.
کۆبونەوەکەی عەبادی و پەرلەمان کۆتایی هات
0
Share.