قەیرانی چاکسازی لە عێراق

0

نوچەنێت

گوشاری حزب و لایەنە سیاسیەکانی عێراق بۆ سەر حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێرا، ق لەم راۆژانەی دوایی رووی لە زیادبوونە.

ئەم لایەنانە پێیان وایە کە ، وادە و بەڵێنەکانی خۆی لە دوای خۆپیشاندان و هاتنی خەڵک بۆ سەرشەقام لە بیر بردۆتەوە.

ئێئتلافی “الوطنیە”ی ئەیاد عەلاوی پێشنیاری وەرگرتنەوەی دەنگی متمانەی لە دەوڵەتی عەبادی هێناوەتە کایەوە و، لایەنگرانی موقتەدا سەدر، رۆژی هەینی لە کردەوەیەکی ئاڵۆزدا رێگاکانی هاتووچۆیان بەرەو زۆنی سەوز داخست کە هەستیارترین و گرنگترین شوێنە لە بەغداد، کە بەشێکی زۆر لە بینا و دامەزراوە حکومەتیەکانی لە خۆدا جێکردۆتەوە.

چاوەڕوان دەکرا حەیدەر عەبادی، رۆژی شەممەی رابردوو بێتە ناو پەرلەمانەوە  وناوی ٩ وەزیری نوێی بە تایبەت وەزیری دەرەوە،ن اوخۆ و دارایی وەک یەکەم هەنگاو لە پرۆسەی چاکسازی خۆی رابگەیێنێت.

بەڵام عەبادی لە پەرلەمان ئامادە نەبوو، ئەم خۆبەدوور گرتنەی عەبادی دژکردەوەی توندی ژمارەیەک لە نوێنەرانی پەرلەمانی بەدواوە بوو.عەبادی وای بە باشزانی کە بە ئامادەبوونی لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانی وێڕای میوانە تایبەتەکەی واتە بان کی مۆن ،سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان کە سەردانی بەغدادی کردبوو،هەندێ بابەتی گشتیی و گوتراو سەبارەت بە پرۆسەی چاکسازی لەم وڵاتە دووبارە بکاتەوە بێ ئەوەی کە پلانێکی عەمەلی و بەکردەوە بخاتە روو.پەرلەمان لە کاردانەوەی بەرامبەر بە ناخێرایی لە خستنە بواری جێبەجێکردنی پرۆسەی چاکسازیەوە رایگەیاند، کە سەلیم جبوری، سەرۆکی پەرلەمان ویڕای پێنج فراکسیۆنی جیاوازی ناو پەرلەمان رۆژی یەکشەممە، دانیشتنێکی تایبەتییان دەبێ کە تیایدا دەربارەی” پرسی مامەڵەکردن لە گەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق” بڕیاری گرنگ  دەردەکەن.

ئەوەی عەبادی خوازیاریەتی و بۆ ئەو مەبەستەش “نەخشەرێگایەکی”خستۆتە روو، قبوڵکردنی دەوڵەتێکی تەکنۆکراتە لە لایەن حزبە و گروپە سیاسیەکانی ناو گۆڕەپانی پەرلەمانەوە، لە بەرامبەردا پشکی حزبی، نەتەوەیی و ئایینی پێکهاتەکان وەلابنرێت، بەڵام خودی جێبەجێکردنی ئەم نەخشە رێگایە لە گەڵ کۆمەڵێل بەربەست و کێشە بەرەوروویە.

رۆژی دووشەممە،٧ی مارسی رابردوو سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە ئاکاونتی تویتەری خۆی نووسی، هەندێک کەس دەیانەوێت هەموو شتێک لە عێراق لە بەر یەک هەڵبوەشێتەوە و یاسای جەبەل حاکم بێت.

ئەمە ئاماژەیەکی روونی عەبادی بوو بەو حزبانەی کە بە بێ لەبەرچاوگرتنی دەرهاویشتەو کاریگەریەکان لە کابینەی دەوڵەت، پێداگری لە سەر پشکی گەورەتر دەکەنەوە. پشکی گەورەتر ئاماژەیەکە بۆ دابەشکردنی وەزارەتخانە گرنگ و هەستیارەکانی وەک وەزارەتی دەرەوە، ناوخۆ، دارایی  وبەرگری.

دەستپێکی چاکسازیەکانی حەیدەر عەبادی، وەدەرنانی ئەم وەزارەتخانانەیە لە سەر حیساب و پشکی نەتەوەیی و مەزهەبی. بۆ نمونە هوشیار زێباری، لە وەزارەتی دارایی، ئیبراهیم جەعفەری لە وەزارەتی دەرەوە، محەممەد سالم غەبان لە وەزارەتی ناوخۆ، دەبێ وەلابنرێن و دواتر وەزیرانی تەکنۆکرات جێگاکانیان بگرنەوە.

غەبان، وەزیری ناوخۆی عێراق بە ناشیاوی لە کاروباری ئەمنی و چوونە سەرەوەی رێژەی نائەمنی لەم وڵاتە تۆمەتبار کراوە. ئیبراهیم جەعفەری، وەزیری دەرەوە وەک  بەرپرسیاری یەکەم لە ئاڵۆزی  وقەیران لە پەیوەندیەکانی عێراق و ژمارەیەک لە وڵاتانی عەرەبی دەناسیندرێ و گەندەڵی لە ئیداراتی دەوڵەتی، قورسایی خستۆتە سەرشانی هوشیار زێباری، وەک وەزیری دارایی ئەم وڵاتە. محەممەد سالم غەبان سەر بە حزبی شیعەی فەزیلەتە و ئەم حزبەش ناجێتە ژێر باری گۆڕینی وەزیرەکەی، مەگەر ئەوەی کە پشکێکی نوێی لە کابینەکە بەرکەوێ.

ئیبراهیم جەعفەری، سەر بە رەوتی ریفۆرمی نیشتمانیە، کە بەشێکە لە هاوپەیمانی سیاسی شیعەکانی ئەم وڵاتە. ئەم لایەنە لە پەرلەمان و لە کابینەی دەوڵەتی نوێنەری  خۆی هەیە و بە هیچ شێوەیەک لە گەڵ گٶڕانکاری پێشنیارکراوی عەبادیدا رێک نییە. مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دژ بە گوشاری هۆشیار زێباری وەستاوەتە.

لە وەزارەتەکانی دیکەش ئەم جۆرە لە ململانێ و بەرەنگاربوونەوەیە، کە بە واتای ململانێی چاکسازیەکانی عەبادیە، سەری هەڵداوە. باقر جەبیر وەزیری گواستنەوە کە سەر بە لایەنی عەمار حەکیمە، لەم بارەیەوە گوتویەتی، کە قەناعەتی بە قسە و بۆچوونی عەبادی نەهێناوە.

عەمار حەکیم-یش، بە بیستنی هەواڵی  گۆڕینی وەزیرەکەی، دانیشتنی سەرۆکانی فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی بەجێ هێشتلە. لایەکی دیکەوە حزبی دەعوە، هەڵوێستێکی هاوشێوەی لایەنەکانی دیکەی گرتۆتر بەر.

تەنها وەزیرێک کە عەبادی لە گۆڕینی سەرکەوتوو بووە ،مەلاس عەبدولکەریم وەزیری بازرگانی و سەربە رەوتی ئەیاد عەلاویە. ئەگەر چی ئەیاد عەلاوی راستەوخۆ ئاماژە بە وەلانانی وەزیرەکەی ناکات، بەڵام بە  گشتی لە گەڵ شێوەی گۆڕینی کابینە و بە جۆرەی کە عەبادی مەبەستیەتی نییە.

لەم نێوەدا تەنها گروپێک کە خوازیاری خێراکردنی بابەتی چاکسازییە و بۆ ئەم مەبەستەس رژاونەتە سەرشەقام، رەوتی موقتەدا سەدرە. ئەم لایەنە بە هۆی ناکۆکی و دژایەتی لە گەڵ سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق، واتە نوری مالکی لە ئاراستەی چاکسازی و پشتگیریکردن لە ویست و داوای خۆپیشاندەران هەنگاو دەنێتەوە.

لە مانگی سێبتەمبەری رابردوو، کە خۆپیشاندانی سەر شەقامەکان بۆ ئەنجامدانی چاکسازی گەیشتە لووتکەی خۆی،عەلی سیستانی لە بەیاننامەیەکدا، دەنگی خۆی خستە پاڵ دەنگ و، ویستی چاکسازیخوازانەی خۆپیشاندەران .لەو کاتەدا بە تێکڕای گروپە سیاسیەکانی شعیەی عێراق، کە لە ئێستادا دژ بە گۆڕینی و وەلانانی وەزیرەکانیان وەستاونەتەوە، بۆ هاودەنگی لە گەل مەرجەعیەتی  ئایینی و لە ترسی تۆمەتبارکردنیان بە دژایەتیکردنی چاکسازی لەم وڵاتە، پاڵپشتیی خۆیان بۆ پڕۆژەی ریفۆرمی عەبادی خستە روو.

باری قورسی سەرۆکوەزیرانی عێراق

لە وەها هەلو مەرجیکدا، کە زۆربەی نوێنەرانی پەرلەمان دژ بە  گۆڕینی پێکهاتەی کابینە لە لایەن عەبادیەوە وەستاونەتەوە، سەرۆکوەزیرانی عێراق چی لە دەست دێت؟ لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانی هاوبەش لە گەڵ سکرتێری رێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان، بان کی مۆن لە کۆنفڕانسەکە و دواتر لە پەرلەمانی ئەم وڵاتە پشتیوانی خۆی بۆ رەوتی چاکسازی حەدەر عەبادی راگەیاند.

ئەم لێدوانەی بان کی مۆن، تا چ رادەیەک کاریگەری هەیە و بە چ  رادەیەک لە ناوخۆی عێراق گوێگری دەبێ؟ لە ێستادا جگە لە ئەمریکا  وئێران، هیج وڵات و رێکخراوێکی نیودەوڵەتی کاریگەرییان بە سەر ئەنجامدانی چاکسازی لە عێران نییە. ئەمریکا وای بە باش زانیوە کە ئەم بابەتە، وەک پرسێکی ناوخۆیی بمێنێتەوە  وهەر لە ناوخۆش چارەسەر بکرێت. کۆماری ئیسلامی ئێرانیش لە بنەڕەتدا دژ بە چاکسازیەکانی سەرۆکوەزیرانە، چونکە بە وهۆیەوە زۆرێک لە کەسایەتی و مۆرەکانی نزیک لە ئێران پشت گوێ دەخرێن.

هەنگاوی دواتری عەبادی، بۆ کردنەوەی رێگای بەردەم چاکسازی دیسانەوە هانابردنە بۆ مەرجەعیەتی ئایینی ئەم وڵاتە. سیستانی لەم دۆخەدا و لە کاتێکدا کە زۆربەی لایەنە سیاسیەکان دژایەتی خۆیان لە گەڵ پاکێجی ریفۆرمی عەبادی دەربڕیوە، ئایا دیسان دێتە ناو گەمەکەوە و پشتگیری سەرلەنوێی خۆی بۆ چاکسازی لەم وڵاتە دەخاتە روو؟ پێشبینی کردنی ئەم بابەتە گەلێک دژوارە و وادێتە بەرچاو کە مەرجەعیەتی ئایینی، درێژە بە بیدەنگی خۆی دەدات یان ئەوەی کە هەڵوێستێکی میانەڕەوانە وەردەگرێ.

لەم ناوەدا، کەسانیکی شارەزا و خاوەن را، پیشنیاریان بۆ عەبادی کردووە کە لە جیاتی هێنانە ئارای پاکێجی”تەواوی”چاکسازی. هەنگاو بە هەنگاو بجێتە پێش  و سەرەتا یەک دوو دانە لە وەزارەتخانە  غەیرە حزبیەکان چارەسەر بکات  ورێککەوتنی لە سەر بکات. یان ئەوەی کە لە جیاتی لابردنی وەزیرانی سەربەلایەنە سیاسیەکان نوێنەری خۆپیشاندەران بەشداری کابینە بکات، بەڵام لە حاڵەتە گشتیەکەیدا تاکو ئێستا  روون نییە، کە بژاردەی دواتری عەبادی چییە و ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە دۆخی سیاسی عێراق، لە ژێر سێبەری قەیراندا بمێنێتەوە. هەر بەم پێیەش دەرگا بە رووی هەموو ئەگەرەکاندا کراوە بێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com