نوچەنێت
حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، گه‌یشته په‌رله‌مانی عیراق به‌مه‌به‌ستی خستنه‌ڕووی ناوی كاندیده‌كانی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی ته‌كنۆكرات.
پەیامنێری خەندان لە بەغدا رایگەیاند، دوای گەیشتنی بۆ پەرلەمان لە ئێستادا عەبادی لەگەڵ دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەماندا لە کۆبوونەوەدان.
نوسینگه‌ی عه‌بادی له به‌یاننامه‌یه‌كدا، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند، عه‌بادی له‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌ماندا وته‌یه‌ك پێشكه‌شده‌كات، كه تێیدا رێوشوێنه‌كانی ئه‌نجامدانی چاكسازی هه‌مه‌لایه‌نی تێدایه له‌گه‌ڵ پێشكه‌شكردنی ناوی كاندیده‌كان.
نوسینگه‌كه راشیگه‌یاند، لیژنه‌ی شاره‌زایان له‌سه‌ر بنه‌مای پیشه‌یی و شاره‌زایی و ده‌سپاكی و توانای سه‌ركردایه‌تی كاندیده‌كانی دیاریكردووه.
تائێستا دیار نییه كه ئه‌مڕۆ چه‌ند كوتله‌ی په‌رله‌مانی پشتیوانی له‌و گۆڕانكارییه وه‌زارییه ده‌كه‌ن كه چاوه‌ڕوانده‌كرێت حه‌یده‌ر عه‌بادی، بیخاته به‌رده‌م په‌رله‌مان به‌مه‌به‌ستی په‌سه‌ندكردنی.
رۆژنامه‌ی سه‌باحی فه‌رمی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه، له‌زاری سه‌عد حه‌دیسی وته‌بێژ به‌ناوی نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه گواستیه‌وه “لیژنه‌ی شاره‌زایان له‌سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران دوو كاندید بۆ هه‌ر پۆستێكی وه‌زاری پێشكه‌ش ده‌كات، بۆ ئه‌و گۆڕانكارییه وه‌زاریه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران سه‌رقاڵی ئه‌نجامدانیه‌تی”.
وتیشی “گۆڕانكارییه‌كه ژماره‌یه‌كی زۆر له وه‌زیره‌كان ده‌گرێته‌وه‌و ئه‌مڕۆ سه‌رۆك وه‌زیران له‌په‌رله‌مان ناوه‌كان راده‌گه‌یه‌نێت و گۆڕانكارییه‌كه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای كاندیدی ته‌كنۆكرات ده‌بێت نه‌ك پشك پشكێنه”.