قەتەر لە گەڵ فەرەنسا، ئەمریکا و ئەڵمانیا ١٠ پەیمانی سەربازیی واژۆ کرد

0

نوچە-شفقنا

ماڵپەڕی هەواڵی شوون خلیجیە، ئەمڕۆ پێنج شەممە لە هەواڵێکدا رایگەیاند کە دەوڵەتی قەتەر لە گەڵ سێ وڵاتی ئەمریکا، فەرەنسا  وئەڵمانیا ١٠ پەیمانی سەربازی لە بواری پەرەپێدان و پڕچەککردنی سوپای ئەم وڵاتە واژۆ کردووە.

بە گوێرەی ئەم هەواڵە، ئەم پەیمانە سەربازیانە لە دووەمین رۆژی بەڕێوەچوونی پێنجەمین پیشانگای نێودەوڵەتی بەرگری دەرایی لە دوحە واژۆ کراوە.

ئەم پەیمانە سەربازیانە تایبەتە بە فرۆش و بەرهەمهێنانی چەک، مەشق  وراهێنان، کڕینی سیستمی بەرگری پێشکەوتوو  وبەرهەمهێنانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان .

بە پێی یەکێ لە پەیمانەکان، کۆمپانای لاکهید مارتینی ئەمریکا بۆ ماوەی سێ ساڵ کاروباری پاراستن و نۆژەنکردنەوە فڕۆکەکەنای سی ١٠ بە باهی ٥٠ ملیۆن ریاڵی قەتەر لە ئەستۆ دەگرێ.

هەروەها پەیمانێکی دیکە لە نێوان هێزی ئاسمانی قەتەر و کۆمپانیای “دی سی ئای”ی فەرەنسا بۆ مەشق  و راهێنانی فڕۆکەوانەکانی قەتەر  بە بەهای ٣٣ ملیۆن یۆرۆ واژۆ کراوە. پەیمانی کڕینی سیستمی بەرگری بە بەهای ٢.٦ ملیار ریاڵی قەتەر لە گەڵ کۆمپانیای ئەوروپی”ئێم،بی،دی،ئا” یەکێکی دیکە لە پەیمانە واژۆکراوەکانە.

پێنجەمین پیشانگای بەرگری دەریایی قەتەر، ناسسراو بە دیمدێکس ٢٠١٦ بە بەشداری ٦٠ وڵات جیهان لە دوحە بەرێوەدەچێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com