ژمارەیەک چەکدار بە جلوبەرگی مەدەنی گەیشتنە ناو پەرلەمانی عێراق.

0


نوچەنێت
ئەمیرە زەنگەنە، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق بە راگەیاندووە: چەکدارەکان بە جلی مەدەنییەوە هاتوونەتە نێو باڵەخانەی پەرلەمانی عێراق.

ئەو پەرلەمانتارە روونیکردەوە: ئەو چەکدارانە ژمارەیان نزیکەی 12  کەس دەبێت و لە شوێنە سەرەکییەکانی نێو باڵەخانەی پەرلەمان بڵاوبوونەتەوە.

بە گوتەی ئەو پەرلەمانتارە “چەکدارەکان سەر بە رەوتی سەدرن” کە لەلایەن موقتەدا سەدر سەرۆکایەتی دەکرێت.

هەروەها بەپێی گوتەی تەها دیفاعی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی عێراق، مانگرتوان بەربەستی ئەمنی ناوچەی سەوزیان تێپەڕاندووە و ژمارەیەکی زۆریان گەیشتوونەتە دەوروبەری تەلاری پەرلەمانی عێراق.

هاوکات راشیگەیاند، هێزە ئەمنییەکان بە چڕی لە ناوچەی سەوز بڵاوبوونەتەوە و وەک ئامادەکارییەک بۆ ئەگەری هێرشکردنی لایەنگرانی سەدر بۆسەر باڵەخانە فەرمییەکان، لەگەڵ کۆتایی هاتنی ئەو وادەیەی بۆ پێکهێنانی حکومەتی تەکنۆکرات دراوەتە عەبادی.

ئەمەش لەکاتێکدایە بڕیارە لە دانیشتنی ئەمڕۆ پێنجشەممە 31-3-2016 حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق گۆڕانکارییە وەزارییەکەی پێشکەشی پەرلەمان بکات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com