نوچەنێت_فارس
سەرۆککۆماری سوریا زیانەکانی لێکەوتەی شەڕی ناوخۆ بۆ سەر ئەم وڵاتە تا ٢٠٠ ملیار دۆلار مەزندە دەکات و دەڵێت: تەنانەت ئەگەر ئەمن و ئاسایش و سەقامگیری بگەڕێتەوە دیسانەوە دیمەشق پێویستی بە بوونی سەربازی روسیا هەیە لەم وڵاتە.
بەشار ئەسەد لە بەشی دووەمی وتوێژەکەی لە گەڵ ئاژانسی سپۆتنیکی روسیا دەڵێت: بۆ ئاوەدانکردنەوەی سوریا، زۆرتر پشتمان بە وڵاتانی دۆست بەستووە و پیش بینی دەکات، بۆ ئەم مەبەستە بەشێوەیەکی تایبەتی پشت بە یارمەتی ئێران، چین و روسیا ببەستن.
بەشار ئەسەد، لە بەشێکی دیکەی وتوێژەکەی گوتوویەتی: دەزانم زۆریەک لەو وڵاتانەی رۆژئاوا کە لە بەرەی دژی سوریادا بوون، دەیانهەوێ کۆمپانیاکانی خۆیان رەوانەی سوریا بکەن تا ببنە بەشێک لە پرۆسەی ئاوەدانکردەوەی ئەم وڵاتە، بەڵام بێ گومان ئەولەوییەت بە وڵاتانی دۆست و نزیکە.
ئەسەد ئەوەش دەخاتەڕوو کە پێکهێنانی حکومەتی نوێ دەتوانێت لە میانەی وتوێژەکان یەکلا بکرێتەوە و ئەم حکومەتەش دەبێت ئۆپۆزسیۆن، هاوپەیمانیە سەربەخۆکان و لایەنەکانی وەفادار بە سیستمی سیاسی سوریا لە خۆبگرێت. هەروەها بەشداری لایەنی ئۆپۆزسیۆن لە پێکهاتەی حکومەتی داهاتوو، مەسەلەیەکی زۆر ئاڵۆز نییە.
سەرۆککۆماری سوریا، جەخت لەوە دەکاتەوە، کە بوون و مانەوەی دوو بنکەی سەربازی روسیا لەم ولاتە، یارمەتی دەدات بە گەرەنتی کردنی هاوسەنگی هێز لە جیهان و بە بابەتێکی پێویست وەسفی دەکات.