کۆشکی سپی: بە بوونی ئەسەد  پێکهاتنی دەوڵەتی فیدڕالی بە دوور دەزانین

0

نوچەنێت-ئیسنا

وتەبێژی کۆشکی سپی لە کاردانەوەی بەرامبەر بە وتوێژی بەشار ئەسەد سەرۆککۆماری سوریا، لە گەڵ ئاژانسی سپۆتنیکی روسیا ونۆڤێستی دەڵێیت: بە دووری دەزانینن بە بوونی بەشار ئەسەد دەوڵەتی فیدڕالی لەم ولآتە پێکبێت.

جاش ئێرنێست وتەبێژی کۆشکی سپی دەڵێت: مەسەلەی پێکهاتنی دەوڵەتی فیدڕاڵی بە بوونی ئەسەد بە دوور دەزانین و جەخت لەوە دەکاتەوە کە بەشداری ئەسەد لە دەوڵەتی داهاتووی ئەم وڵاتە شایانی گفتوگۆ نییە.

بەشار ئەسەد رۆژانی رابردوو گوتوویەتی، کە دامەزرانی دەوڵەتی فیدڕاڵی لە سوریا نامومکینە، چونکە وڵاتی سوریا بچوکتر لەوەیە کە بکرێت وەها سیستمێک تێیدا دابمەزرێت و، گەلی سوریاش لە گەڵی نین.

خولی دوایی وتوێژی ناراستەوخۆی نێوان نوێنەرانی دەوڵەت و ئۆپۆزسیۆنی سوریا، رۆژی پێنج شەممەی رابردوو، بە بێ هیچ ئەنجامێک کۆتاییهات و خولی داهاتووی ئەم وتوێژانە بڕیار وایە رۆژی ١٠ی ئاپریل، لە ژێر چاودێری نەتەوەیەکگرتووەکان بەرێوەبچێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com