دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بە سەرۆکایەتی سەلیم جبوری دەستپێکرد

0

نوچەنێت

دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بە سەرۆکایەتی سەلیم جبوری دەستپێکرد و میواندارییکردنی حەیدەر عەبادی، بۆ کاژێر یەک دواخرا.

ئەمیرە زەنگەنە، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق بە رایگەیاندووە: دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بە ئامادەبوونی 287 پەرلەمانتار، دەستیپێکرد.

ئەمەش دوای ئەوەهات، کە سەلیم جبوری، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، بڕگەی میواندارییکردنی حەیدەر عەبادی سەرۆکوەزیرانی عێراق. بۆ کاژێر یەکی دوای نیوەڕۆ دواخست.

بڕیار بوو دانیشتنی پەرلەمانی عێراق کاژێر 10 ئەنجامبدرێت، بە میوانداریەتی حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ پێشکەشکردنی ناوی وەزیرەکان تەکنۆکراتەکان، بەڵام بەهۆی نەبوونی رێژەی یاسایی ئامادەبوونی پەرلەمانتاران، دانیشتنەکە بۆ کاژێر 13:00 دواخرا.

بەپێی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق، بەرنامەی کاری ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣١-٣-٢٠١٦ پەرلەمان بریتییە لە:

_ میواندارییکردنی سەرۆکوەزیرانی عێراق. تەواوکردنی دەنگدادن لەسەر پڕۆژە یاسای دادگای تاوانی سەربازی.

_ راپۆرت و تاوتوێکردنی پڕۆژە یاسای هەموارکردنەوەی دووەمی یاسای وەبەرهێنانی تایبەت بە پاڵاوتنی نەوتی خاو.

_ راپۆرت و تاوتوێکردنی پڕۆژە یاسای  پشووە فەرمییەکان.

_ راپۆرت و تاوتوێکردنی پڕۆژە یاسای هەمواکردنەوەی چوارەمی یاسای فڕۆکەوانی مەدەنی.

_ راپۆرتی وەرزی چالاکییەکانی لێژنەی ئەوقاف وکاروباری ئایینی.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com