نوچەنێت
هێزێکی زۆری سوات لە بەغدای پایتەختی عێراق بڵاوەیان پێکراوە و رێوشوینی ئەمنی زۆر تووندیش گیراوەتە بەر، چاوەڕواندەکرێت لە چەند کاژێری داهاتوودا، سەرۆکوەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی گۆڕانکاری لە حکومەتەکەیدا رابگەیەنێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 31-3-2016 رێوشوینی ئەمنی زۆر تووند لە بەغدا گیراوەتە بەر و هێزێکی زۆری سوات لەنێو بەغدا بڵاوەیان پێکراوە. هەموو لایەنەکان هێزیان خستووەتە ئامادەباشییەوە و، هێزەکانی فیرقەی ئاڵتوونیش هێندراونەتە ناوچەی سەوز.
بڕیار بوو کاژێر 10:00 کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دەستپێبکات و حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق تێیدا ناوی وەزیرە نوێکانی حکومەتە تەکنۆکراتەکە ئاشکرا بکات، بەڵام بەهۆی تەواونەبوونی رێژەی یاسایی پەرلەمانتاران کۆبوونەوەکە بۆ کاژێر 13:00 دواخرا.