بوکو حەرام ٥٠٠ ژن و منداڵی نێجریای رفاندووە

0

نوچەنێت-ئیرنا

روانگەی مافەکانی مرۆڤ بە گێڕانەوە لە سەرچاوە خۆجێیەکانی نیجریا دەڵێت، گروپی تیرۆرستی بوکو حەرام نزیک بە ٥٠٠ کەس لە ژن و منداڵی شاری داماسکی لە باکوری رۆژهەڵاتی نێجریا رفاندووە.

بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵدەریی فەرەنسا، مەترسی رفاندنی ئەم ٥٠٠ ژن  ومنداڵە بە بەراورد لە گەڵ رفاندنی ٢٦٧ کچی قوتابخانەی دواناوەندی شاری شیبوک، لە ئاپریلی ٢٠١٤ گەلێک زیاترە.

دەوڵەتی نێجریا، لە مارسی ٢٠١٥، رفاندنی ئەم ژمارەیە لە ژن  و منداڵ نە تەنیا رانەگەیاند، بەڵکوو رەدیکردۆتەوە.

کارمەندێکی خۆجێی، کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا ببێت، بە ئاژانسی هەواڵنێری فەرەنسای گوتوە: ئێمە لە ترسی کاردانەوەی توندوتیژی دەوڵەت، نەمانوێرا باسی ئەم رووداوە بکەین.

نیجریا، شوێنی سەرهەڵدانی بوکو حەرامە، کە وەک لقێکی داعش لە نێجریا، لە چاد و باکوری کامرۆن چالاکە. ئەم گروپە لە ساڵی ٢٠١٥، لە گەڵ ئەبوبەکر بەغدادی بەیعەتی کرد و ناوی خۆی گۆڕی بۆ ویلایەتی رۆژئاوای ئەفریقای دەوڵەتی ئیسلامی.

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com