بڕیاری رێگەگرتن لە چوونەدەرەوەى بەرپرسانی عێراق دەدرێت

0

نوچەنێت

ئەمڕۆ سەرۆکی ئەنجومەنى وەزیرانی عێراق لەگەڵ لیژنەى بەگرداچوونەوەى گەندەڵی کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکەدا چەند بڕیارێک سەبارەت بەو کەسانە درا کە لە گەندەڵیدا تێوەگلاون.

نوسینگەى سەرۆکایەتی ئەنجومەنى وەزیرانی عێراق رایگەیاند: لە کۆبوونەوەى ئەمڕۆى حەیدەر عەبادى سەرۆک وەزیران، لە گەڵ لیژنەى بە گژداچوونەوەى گەندەڵی، چەند بڕیارێکدران، لەوانە:

١_ پشتگیرى کردنی ئەو رێوشوێنانەى کە بۆ رێگەگرتن لە چوونەدەرەوەى ئەو بەرپرسانە دەدرێت، کە گومانی تێوەگلانیان لە گەندەڵییەوە هەیە.
٢_ پشتگیرى کردنی دەزگا چاودێرییەکانی وەک (دەستەى دەستپاکی، چاودێرى دارایی، نوسینگەى سەرپەرشتیارى گشتی، دادگاکان) و پاراستنیان.
٣_ بانکی ناوەندیی عێراق هەڵبستێت بە چاودێرى کردنی حساب بانکی و داهاتی بەرپرسە عێراقییەکان.
٤_ دانانی میکانیزمێک بۆ چاودێرى کردنی بازاڕى زەوى و موڵکەکان و پێداچوونەوەى گشتی بەو دۆسییەیەدا.

نوسینگەى سەرۆکایەتی ئەنجومەنى وەزیرانی عێراق ئەوەشی رایگەیاند: لیژنەکەى بڕیاریدا، کە بەدوادا چوونی فراوانتر بکرێت بۆ کەیسی بردنە دەرەوەى پارەى دەوڵەت و دەستنیشانکردن و دەستگیرکردنی ئەو کەسانەى بەو کارە هەستاون، لە هەر پۆستێکی حکومیدا بن.

چەند ئاژانسێکی هەواڵی عێراقی ئاماژە دەکەن بەوەی، لە ماوەی (48) سەعاتی رابردوودا، نزیکی (220) بەرپرسی حکومی و پەرلەمانتاری ئێستا و خولەکانی پێشوو، عێراقیان جێهێشتووە، زۆرێکی دیکەش لە بەرپرسان گەشتی فرۆکەیان گرتووە و دەیانەوێت لە چەند رۆژی داهاتوو وڵات جێبهێڵن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com