نوچه‌نێت-هه‌ولێر
فراكسیۆنی ئه‌حرار سه‌ر به موقته‌دا سه‌در، ره‌تیكرده‌وه به‌شداری ئه‌و حكومه‌ته نوێیه بكات كه بڕیاره حه‌یده‌ر عه‌بادی پێكی بهێنێت.
زیاء ئه‌سه‌دی، سه‌رۆكی فراكسیۆنی ئه‌حراری سه‌ر به موقته‌دا سه‌در له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا له باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند”فراكسیۆنی ئه‌حرار ره‌تیده‌كاته‌وه، به‌شداری حكومه‌تی نوێ به سه‌رۆكایه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادی، بكات و ناشیه‌وێت هیچ پێگه‌یه‌كی تێیدا هەبێت”.
ئه‌سه‌دی داوای له هه‌موو فراكسیۆنه‌كان كرد، هه‌موویان به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سبه‌ینێی په‌رله‌مانی عێراق بن، كه تایبته به دەنگدان له‌سه‌ر كابینه نوێیه‌كه‌ی عه‌بادی.