نوچه‌نێت-ئاژانسه‌كان
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، ٣٠-٣-٢٠١٦سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی ئاشكرای كرد، كه له كۆتایی ساڵی 2015 دا بڕی پا‌رەی نه‌ختینه‌ی عێراق دابه‌زیوه بۆ بڕی ته‌نیا 54 ملیار دۆلار.
بەپێی راگەێندراوی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی، شه‌ڕی داعش و دابه‌زینی نرخی نه‌وت و ئیفلیجبوونی بازرگانی و نه‌مانی متمانه‌ی وه‌به‌رهێنه‌ران به عێراق، زه‌بری كوشنده‌یان له ئابووری عێڕاق داوه و بودجه‌ی عێراقیش تووشی كورتهێنانی گه‌وره بووه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی، سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی، ته‌نیا له ساڵی 2015 دا عێراق بڕی 13 ملیار دۆلاری له پاره‌ی نه‌ختینه‌ی ده‌رهێناوه و به‌وه‌ش له 67 ملیار دۆلاره‌وه بۆ 54 ملیار دابه‌زیوه.
شایانی باسه پاره‌ی نه‌ختینه‌ی عێڕاق له‌ساڵی 2013 دا گه‌یشتووه‌ته 78 ملیار دۆلار.