له سلێمانی شوێنك ده‌سوتێندرێت گومان ده‌كرێت شوێنی مه‌ساج بێت
نوچه‌نێت: سلێمانی
به گوێره‌ی زانیاری په‌یامنێرمان له شاری سلێمانی، شوێنێك سوتێنراوه، كه پێده‌چێت شوێنی مه‌ساج بێت.
په‌یامنێری نوچه‌نێت له شاری سلێمانی پێی راگه‌یاندین، “ئێستا گڕ له شوێنێك به‌ردراوه، كه پێده‌چێت شوێنی مه‌ساج بێت”، ئه‌وه‌شی وت “تا ئێستا هیچ سه‌ره‌داوێك نیه له‌و رووداوه و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانیش هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كیان نه‌داوه”.