نوچه‌نێت-مه‌داپرێس
لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێڕاق ده‌ڵێت، دۆخی ئابووری عێڕاق ئه‌وه‌نده خراپه، پێویستی به ده‌ستێوه‌ردانی نێوده‌وڵه‌تییه.
بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له لێدوانێكدا به مه‌داپرێسی گوتووه “عێراق به‌ده‌ست گرفتی دارایی و ئابوورییه‌وه به‌جۆرێك ده‌ناڵێنێ، كه پێویستی به ده‌ستێوه‌ردانی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه”.
بڕیارده‌ره‌كه‌ی لیژنه‌ی دارایی گوتویه‌تی، عێراق زۆرترین پاره‌ی بانكی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به پڕۆژه‌كانی لایه، كه ده‌گاته 20 ملیار دۆلار و به‌وه‌ش له بەشی سه‌ره‌وه‌ی لیسته‌كه‌دایه.
سه‌باره‌ت به سه‌ردانی ئه‌م دواییه‌ی سه‌رۆكی بانكی دراوی نێوده‌وڵه‌تی بۆ به‌غدا، وتویه‌تی كه ئه‌وان ته‌نیا به‌ڵێنی 250 ملیۆن دۆلار قه‌رزیان به عێراق داوه. ئه‌وه‌ش زۆر له‌وه كه‌متره بتوانێ دۆخی خراپی ئابووری عێراق راستبكاته‌وه.
داوایشی كردووه عێراق به بانكه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بڵێ كه پێویستی به یارمه‌تی به‌رجه‌سته و پێدانی پاره‌یه، نه‌وه‌ك پێشكه‌شكردنی ئامۆژگاری و رێنمایی.