بەشارئەسەد وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی سوریای دواخست

0

نوچە-فارس

سەرۆککۆماری سوریا لە بەیاننامەیەکدا، وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی سەریای  دواخست.

بە گوێرەی رۆژنامەی قودسی عەرەبی، سەرچاوەیەکی حکومەتی لە دواساتەکانی شەوی سێشەممە رایگەیاندووە، کە بە پێی ئەم بڕیارەی بەشار ئەسەد،هەڵبژاردنی پەرلەمانی سوریا لە ١٣ی ئەپریلەوە دواخراوە بۆ ٧ی مای ٢٠١٦، تا ئێستا هۆکاری دواخستنی وادەی هەڵبژاردنەکان رانەگەیێندراوە.

بەشار ئەسەد، پێشتر بە دەرکردنی بڕیارێک رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ١٣ی ئاپریلی وەک رۆژی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی سوریا دیاری کردبوو.

سوریا ١٤ پارێزگا لە خۆ دەگرێ و خەڵکی ئەم وڵاتە، چوار ساڵ جارێک بۆ هەڵبژاردنی ٢٥٠ نوێنەری پەرلەمان بەشداری هەڵبژاردن دەکەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com