نوچە-العالم
جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا جەخت لەوە دەکاتەوە، کە وەلانانی ئەسەد لە دەسەڵات بکرتە پێش مەرج بۆ درێژەدان بە وتووێەکانی ئاشتی سوریا.
ماڵپەڕی روسیا الیوم، بە گێڕانەوە لە سێرگی ریابکۆف، دەڵێت: زۆر گرنگە کە لایەنەکانی وتووێژەکانی سوریا لە ١١ی ئاپریل بە شیوەی راستەوخۆ پەیوەندییان هەبی و وتووێژەکان تەنها لە چوارچێوەی دیدارو چاوپێکەوتنەکان بە بەشداری دی مستۆرا، وەک نوێنەری نەتەوەیەکگرتوەکان و نوێنەرانی وڵاتانی لایەنگری ئەسەد بمێنێتەوە.
ریابکۆف جەخت لەوە دەکاتەوە، کە سوریا دەبێ لە کۆتایی ئەم قۆناغە وتووێژی خۆی دەستپێبکات.
ریابکۆف، لە وتووێژ لە گەڵ ئاژانسی هەواڵی ئینتەرفاکس، سەبارەت بە لیدوانی جۆن کێری، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە پەیوەندی لە گەڵ دانانی دەستوورێکی نوێ بۆ سوریا، تا بەر لە مانگی ئاگۆت گوتویەتی، ناکرێ بۆ دانانی دەستوری نوێ کات دیاری بکرێ چونکە پێویستی بە ئامادەکاری هەیە.