هەستیار ڕەزا : هەناسەکەم
زۆر لەدڵما خۆشەویستی
نەوەک جارێ هەزاران جار …
گەرلەپێناو عیشقی تۆدا
دەربەدەریشم کەن لەشار
هەموو جەستەش نوقمی خوێن کەن
پێست و ئێسکیش دابماڵن لەپێناو یار
گەر سەدان ساڵ بناڵــــێنم لەژێر ئازار
گەر بش زانم دەم دەن لەدار
قسەی دڵم دێتە سەر زار
هەرچیم لێبکەن خۆشم دەوێـــیی
ئاوایە ژیانی ” هەستیار “