هەڵمەت سەمەد : دەردی دووریت
تۆ دەزانی ڕۆژێک تاسەی دووریت دەمکوژێت
بزانە ڕۆژێک دێت خەمی دووریت دییەم کوێر دەکات
تۆ ئەی کچی ڕۆژانی خۆشی و خەندەکانم
تۆ ئەی پەری سەردەمی سەدان ماچ و ژووانم
کەی دەگەڕێتەوە وا چەند ساڵێک ڕۆیی له سەفەرت
لەگەڵ خەمدا شەوان بووین بە هاوڕێ لە تاو دووریت
هەموو دنیا خۆشی بێت ئەگەر تۆم نەبێت بۆ من گریانە
ڕۆژ نیە یادکانت نەمگرێنن بیر لە دووریت نەکەمەوە