ئاکار ئەنوەر : ترپەی دڵم

0
ئاکار ئەنوەر : ترپەی دڵم
حەزم نەکرد ئاوای لێبێ
ڕۆژگارێک ئاڵابووین لەیەک
ئێستا دووری و ماڵـــئاوایی
هەڵبژێـری بە چرکەیەک
 
دە پێم بـــڵێ چۆن وا ئەبێ
جام چۆن بەبێ ئاو پڕ ئەبێ
کە تۆ نەبی و منیش نەبم
بەبێ هۆ چۆن دڵ شــاد ئەبێ
 
ترپەی دڵم
ئەزانی چەن ئازار بەخشە
لێک بترازێـین،لە یەک نەخشە
ئــاخر چۆن باوەڕبـهێنم ،
کە ئیتر بۆنی یەک ناکەین
ئەو کۆشکەی پڕبوو لە جوانی
لەگەڵ یەک دروستی ناکەین
 
لە تیراژی پەڕەی ژینم،
تۆ سەردێڕی هەموو ژیانمی
کەچی لەنــابەینی زەمەن
هەر خۆت هەونێی گریانمی
 
وا خەریــــکە لەلام ئەڕۆی
بڕوات هەبێ بیرت ئەکەم
ئێستا حاڵی بووم کە ووتت
من یان بۆتۆم یان پیرتەکەم
 
بەڵێ گوڵم پیرت کردم
وەک باڵندەیەکی زەلیل
بەبێ قەفەز دیــلت کردم
لەناو تۆفان و سیخچەی خەم
غەرقی ئەم دڵتەنگیەت کردم
 
بەڵام بەخــوا
هەرگیز گـلەیت لێ ناکەم
ڕەنگە قەدەر وای ویـستبێ
بۆ دواجار به ماڵئاوایی
دەرگای عەشقی داخـستبێ
 
ئەو ئازارەی کە ئەمکوژێ
ئەوەیە چۆن خۆم ڕا بێنم
ئەو دەستی لە نێو دەستت بوو
پەڕەی عەشقی پێ بدڕێنم
ئەو لێوەی لەسەر لێوت بوو
ئیتر نـــاوتی پێ نەهێنم
 
تاقانەکەم وەک من مەبە
تۆ بەختەوەربە و خۆش بژی
هەر خەمێک هات بە میوانی
وەک شـــــێر بوەستە لە دژی
 
تۆ لە لای من جوانترینی
گەرچی جوان پەرستان مردوون
هیواخوازم زۆر دڵـــخۆشبی
خوات لەگەڵبێت نوری گەردوون
Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com