نوچە.نێت
میسریەکان، تورەبونی خۆیان ئاراستەی یاریزانی تۆپی پێی ئەرجەنتینی و، ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی”ليونيل ميسي” کرد، کە لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاند کە” پێلاوە تایبەتیەکانی لە مەزادێکی ئاشکرادا دەبەخشێتە فەقیرو هەژارکانی میسیر کە بەهایەکی زۆری دەبێت و هاوکاریان دەکات، بەڵام ئەمەش میسریەکانی زۆر تورە کرد و داوایان لە میسی کرد کە داوای لێبوردن بکات.
ئەحمەد حسین، ئەستێرەی یانەی مسیری و یانەی ئەهلی و زەمالک-ی پێشوی میسر، رەخنەی ئاراستەی میسی کرد و وتی ” زۆر عەیبە میسی بەو خۆرە هەلسوکەوت بکات ، ناوی میسر زۆر لە پێڵاوەکانی تۆ گەورەترە، ئەوەی میسی کردی وەک ئیهانەیەک وایە بۆ میسر”.
ئەو یاریزانە وتیشی، میسر پیویستی بە پێلاوەکانی میسی نیە نەدەبو ئیهانە بە میسر بکات ، زۆر باشتر بوو بە کارێکی خێرخوازی هاوکاری میسری بکردایە هەروەک ئەستێرە جیهانیەکانی هەموو دونیا”.
