نوچە-خبر انلاین
هاوکات لە گەڵ چوونی شاندێکی حەماس بۆ قاهیرە، رۆژنامەیەکی میسری دەڵێت، حەماس وقاهیرە رای ئەرێنیان لە سەر ویست و داخوازی یەکتر هەبووە و لەم رووەوە سەرکەوتوون.
رۆژنامەی میسری الیوم، لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار و نزیک لە حەماس نووسییەتی، ئەم شاندەی حەماس سەردانی دوحەی کردووە، تا داواکاریەکانی لایەنی میسری بە ئاگاداری خالید مەشعەل، بەرپرسی مەکتەبی سیاسی حەماس بگەێنی. بە گوێرەی ئەم زانیاریانە مەشعەل لە گەڵ داواکاریەکانی میسر رێک بووە وهاوکات میسریش بە تێکڕا داواکاریەکانی حەماسی قبوڵ کردووە.
هەر لەم پەیوەندیەدا، مەحمود زەهار، یەک لە سەرکردەکانی حەماس لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا، دانیشتنەکانی پێشووی حەماس و بەرپرسانی دەزگای زانیاری میسری بە ئەرێنی و سەرکەوتوو وەسف کردوەو وجەختی لەوەش کردۆتەوە، کە دوو لایەن لە سەر ئەوە رێککەوتوون کەسنوورەکانی غەزە بە شێوەی هاوبەش ئیدارە بکەن و پێش بە هاتنی کەسانی چەکدار لە غەزەوە بۆ سەحرای سینا یان هەرجۆرە قاچاخێکی چەک و چۆڵ بگرن.
لە مانگی جولای ٢٠١٣ و دوای لادانی محەمەد مورسی، لە دەسەڵات گرژی وئاڵۆزی لە پەیوەندیەکانی نێونا میسر و حەماس هاتە ئاراوە.