رێژەی پیربوونی دانیشتوانی جییهان تا ٢٠٥٠  چوار بەرابەر زیاد دەکات

0

نوچە-رادییۆ زەمانە

بە پێی پێشبینی ناوەندی ئاماری ئەمریکا، ژمارەی دانیشتوانی بەساڵاچووی جیهان تا ساڵی ٢٠١٥ دەگاتە ١،٦ میلیار کەس لە کاتێکدا کە ژمارەی ئێستای بەساڵاچووانی جیهان ٦١٧  ملیۆن کەسە.

بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵدەریی فەرەنسا، بە پێی ئەم ئامارە لە ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا، کەسانیک کە تەمەنیان گەیشتۆتە سەرەوەی ٦٥ ساڵ لە ماوەی سێ دەیەی داهاتوودا واتە تا ٢٠٥٠ ژمارەیان دوو بەرابەر دەبێتەوە  ودەگاتە ٨٨ ملیۆن کەس.

هەر بە پێی ئەم ئامارە، ژمارەی دانیشتوانی جیهان لە نیوان ساڵەکانی ٢٠١٥ بۆ ٢٠٥٠  سێ بەرابەر زیاد دەکات و دەگاتە ٤٤٦،٦ ملیۆن کەس. هەروەها ژمارەی دانشتوانی ئەم کەسانە لە ساڵی رابردوو ١٢٦،٤ ملیۆن کەس بووە.

هەروەها ئومێد بە ژیان رەنگە تا ساڵی ٢٠٥٠ تا هەشت ساڵ زیاد بکات، واتە لە تەمەنی ٦٨،٦ ساڵەوە بگاتە ٧٦،٢ ساڵ لە ساڵی ٢٠٥٠.

لە درێژەی ئەم راپۆرتەدا هاتووە، لە ژمارەیەک لە وڵاتانی ئاسیا و ئەمریکای باشور رێژەی دانیشتوانی سەرەی ٨٠ ساڵ رەنگە تا ساڵی ٢٠٥٠ چوار بەرابەر زیاد بکات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com