نوچە-تسنیم
ئەمڕۆ سێ شەممە، ٢٩-٣-٢٠١٦ چین یەکەم نێردەی خۆی بۆ قەیرانی سوریا ناساند، کە دبلۆماتکارێکی خاوەن ئەزموونە و پێشتر باڵوێزی چین بووە لە ئێران.
بە گوێرەی رۆیتەرز، لە کاتێکدا کە چین هەوڵ دەدات رۆڵێکی بەرچاوتر لە گۆڕانکارییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بگێڕێ، یەکەمین نوێنەری تایبەتیی خۆی بۆ قەیرانی سوریا هەڵبژاردووە.
چین کە بەستراوە نە بەوتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، لە ماوەی ساڵانی رابردوودا لە رووی دبلۆماسی ناوچەیی و بە تایبەت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، بە بەراورد لە گەڵ ئەندامانی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان، رۆڵی کەمتری هەبووە، بەڵام ئەم دواییانە هەوڵی داوە لە پرۆسەی سیاسی و رەوتی گۆڕانکاریەکانی ئەم ناوچەیە کاراتر بێت.
نموونەی ئەم هەوڵانە پێشوازی پیکەن بوو لە وەزیری دەرەوەی سوریا وژمارەیەکی دیکە لە بەرپرسانی ئەم وڵاتە.
هۆنگ لی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین، لە پرێس کۆنفڕانسێکدا گوتویەتی، ژیژیائۆیان وەک نیردەی تایبەتی چین بۆ قەیرانی سوریا هەڵبژێردراوە . ناوبراو لەم ساڵانەی دوایی باڵوێز چین بووە لە هەر کام لە وڵاتانی ئێتیۆپی، ئێران ویەکێتی ئەفریقا.
هۆنگ لی هەروەها پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ هەوڵەکانی دی مستۆرا، نێردەی تایبەتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، بۆ کاروباری سوریا خستۆتە روو.