نوچه‌نێت-عه‌ره‌بی جه‌دید
وه‌زیرێكی عێراق كه نه‌یویستووه ناوی ئاشكرا بكرێت، به ئاژانسی عه‌ره‌بی جه‌دیدی گوتوه، حكومه‌تی عێراق بۆ فێڵكردن له ئه‌مریكییه‌كان و خۆ ده‌ربازكردن له فشاره‌كانیان، چه‌كدارانی میلیشیا شیعه‌كانیان به جلوبه‌رگی پۆلیسی فیدراڵی عێراقه‌وه ناردووه‌ته‌وه پارێزگای ئه‌نبار.
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، هۆشداری داوه‌ته حكومه‌تی عێراق كه نابێ میلیشیا شیعه‌كان به‌شداری شه‌ڕی داعش بكه‌ن، له پارێزگا سوننه‌كاندا، ئه‌ویش وای ئه‌وه‌ی رێكخراوه مرۆییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌باره‌ی پێشێلكارییه‌كانی ئه‌و میلیشیایانه‌وه ناڕه‌زاییان دەربڕیوه.
ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ی حكومه‌تی عێراق گوتویه‌تی، ئێستا عێراق جلوبه‌رگی پۆلیسی فیدراڵ ده‌داته چه‌كدارانی حیزبوڵڵا و جلوبه‌رگی هێزی دژه‌تیرۆریشی به‌سه‌ر چه‌كدارانی عه‌سایبی ئه‌هلی حه‌ق، دابەشكردووه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی به‌رپرسه‌كه، ته‌نیا له‌نێوان شارۆچكه‌ی حه‌ببانیه و شاری رومادی 600 چه‌كداری حیزبوڵڵا، به جلوبه‌رگی پۆلیسه‌وه بڵاوه‌یان پێكراوه.