نوچه‌نێت – رۆژنامه‌ی حه‌یاتی له‌نده‌ن
محه‌مه‌د كه‌عبی به‌رپرسی راگه‌یاندنی خۆپیشاندانه‌كانی ره‌وتی سه‌در، رۆژی سێشه‌ممه رایگه‌یاند، موقته‌دا سه‌در سه‌ركرده‌ی ره‌وتی سه‌در ره‌تیكردوه‌ته‌وه له خێوه‌ته‌كه‌یدا له ناوچه‌ی سه‌وز پێشوازی له هیچ به‌رپرسێك بكات، هەروەها ره‌تیشیكرده‌وه تا ئێستا سه‌رۆككۆمار و سه‌رۆكی په‌رله‌مان سه‌ردانیانكردبێ.
كه‌عبی له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی حه‌یاتی چاپی له‌نده‌ن دەڵێت ” سه‌در یه‌كه‌م شه‌وی مانگرتنه‌كه‌ی له چاوه‌روانی گۆڕانكارییه‌كانی حكومه‌تی عێراق، بۆ چاكسازی و دژایه‌تی كردنی گه‌نده‌ڵی، له خێوه‌ته‌كه‌یدا له ناوچه‌ی سه‌وز به هێمنی به‌سه‌ربرد، به‌و مانایه‌ی مانگرتنی سه‌در به‌رده‌وامی ده‌بێت تا جێبه‌جێ كردنی ئه‌و به‌رنامه چاكسازییه‌ی كه وڵات، له چنگی گه‌نده‌ڵكاران رزگار ده‌كات”.
ده‌رباره‌ی پێشوازی كردنیشی له به‌رپرسان كه‌عبی وتی ” زۆرینه‌ی به‌رپرسان په‌یوه‌ندییان پێوه كردوه و ویستویانه سه‌ردانی بكه‌ن، به‌ڵام سه‌در ره‌تیكردوه‌ته‌وه پێشوازییان لێبكات تا به‌دیهێنانی داواكارییه‌كان ، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی له هه‌ندێك شوین باسی سه‌ردانی سه‌رۆكکۆمار و سه‌رۆكی په‌رله‌مان كراوه به‌ڵام ئه‌وه دووره له راستییه‌وه”.
كه‌عبی ئەوەش رادەگەیەنێت کە ” خزمه‌كانی سه‌در و هه‌ندێك له په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنی ئه‌حرار پێداویستییه‌كانی رۆژانه‌ی بۆ دابین ده‌كه‌ن، كه هه‌موویان شتی ساده‌ن وه‌ك خواردن و خواردنه‌وه”، دووپاتیشی كرده‌وه كه ” هه‌موو مانگرتوه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی دیواری ناوچه‌ی سه‌وز و خه‌ڵكی تریش، خۆبه‌خشانه ئاماده‌ییان ده‌ربڕیوه بۆ دابین كردنی پێداویستییه‌كانی به‌ڵام ئه‌و ره‌تیكردوه‌ته‌وه و ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ی پێویسته كه بتوانێت پێی به‌رده‌وام بێت له مانگرتنه‌كه‌ی “.
جواد جبوری گوته‌بێژی ده‌سته‌ی سیاسی ره‌وتی سه‌در گوتی، هاتنه ناوه‌وه‌ی موقتدا سه‌در بۆناو ناوچه‌ی سه‌وز و مانگرتنی به ته‌نیا له خێوه‌ته‌كه‌یدا، بۆ ئه‌وه‌یه كه به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆو دیموكراتی و ئاشتیانه سه‌ركردایه‌تی خۆپیشاندانه‌كه بكات و داوای چاكسازی ده‌كات. هەروەها بانگهێشتی هێزه سیاسییه‌كان ده‌كات بۆ كاركردنی دامه‌زراوه‌یی”.
رونیشیکردەوە کە ” پرۆژه‌ی چاكسازی نیشتمانی، به دروستكردنی حكومه‌تی ته‌كنۆكرات ناوه‌ستێ و كۆتایی نایه‌ت، به‌ڵكو چه‌ند رێكارێكی فراوانتر ده‌گرێته‌وه له بنه‌بڕكردنی گه‌نده‌ڵی و كۆتاییهێنان به كاركردن به وه‌كاله‌تی وه‌زاره‌ته‌كانی ده‌وڵه‌ت و كاری دامه‌زراوه‌یی راست ودروست بۆ ده‌وڵه‌تی عێراق”.