لەمیسر ئیسلامیەکان سەرکەوتن. پارتی نور بەزۆر ژنان باڵاپۆش دەکات… پارتی داد بڕوای بە سەپاندنی دین نیە
نوچەنێت. ئاژانسەکان
لە میسر حزبە ئیسلامییەکان زۆرینەی رەهای دەنگی هەڵبژاردنەکانیان بەدەست هێنا، پارتی داد کە دەنگی یەکەمی هەڵبژاردنەکانی بەدەستهێناوە رایگەیاند، بڕوایان بەوە نییە بەزۆر دابونەریتی ئیسلامی بسەپێنن و پارتی نوری ئیسلامیش بەنیازە بەزۆر ژنانی میسر باڵاپۆش بکات.
به‌پێی زانیارییە راگەیانراوەکان، پارتی ئازادی‌و دادپه‌روه‌ری سه‌ربه ئیخوان موسلمین لە %٤٠ و حزبی نوری ئیسلامیش % ٢٠ و حزبی وەسەتی ئیسلامیش % ٦ ی ده‌نگه‌كانی میسریان به‌ده‌ستهێناوه.
لەبەرانبەریشدا لیستی میسرییە کە لیستی هەموو حزبە عەلمانی و لیبیرالەکانی میسرە % ١٥ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.
لەدوای راگەیاندنی ئەو ئەنجامەش سەرکردەیەکی حیزبی داد و ئازادی، کە باڵی سیاسی ئیخوان موسلمینە و زۆرینەی دەنگەکانی میسریان بەدەست هێانەوە رایگه‌یاند، له‌ده‌سه‌ڵاتدا داب و نه‌رێتی ئیسسلامی ناسه‌پێنن و رێگری لە ئازادی تاكە كه‌س ناکەن.
ئەو سەرکردەی پارتی دادی میسر وتیشی” كه له‌میسردا كه‌مایه‌تییه‌كی مه‌سیحی قیبتی و خەڵکی تریش هەیە نایانه‌وێت شه‌ریعه‌تی ئیسلام به‌توندی له‌ده‌سه‌ڵاتدا په‌یڕه‌وبكرێت، بۆیه ئەوان شه‌ریعه‌تی ئیسلام به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه جێبه‌جێ ده‌كه‌ن كه ئازادی خەڵک بپارێزێت، لەهەمان کاتدا حزبی نور کە دەنگی دووەمی هەڵبژاردنەکانی بەدەست هێناوە، بڕوای به سه‌پاندنی توندی شه‌ریعه‌تی ئیسلام هەیە.
هەر بەپێی راگەیاندنەکانی میسر حیزبی نور كه حیزبێكی ئیسلامی توندڕه‌وه و دەنگی دووەمی هەڵبژاردنەکانی مسۆگەر کردووە، لەبەرنامەیدایە بەزۆر ژنان باڵاپۆش بکات و یاسای دینی بسەپێنێت.
لەمیسر ئیسلامیەکان سەرکەوتن. پارتی نور بەزۆر ژنان باڵاپۆش دەکات… پارتی داد بڕوای بە سەپاندنی دین نیە
0
Share.