وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا: دەبێ پەنابەران فێری زمانی ئەڵمانی بن

0

نوچە-تسنیم

وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا دەڵێت، پەنابەرانی ئەم وڵاتە دەبی فێری زمانی ئەڵمانی و تێکەڵ بە کۆمەڵگای ئەڵمانیا بن، ئەگینا مافی هاووڵاتی بوونیان لێ وەردەگیرێتەوە.

تۆماس دی میزیر، وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا گوتویەتی، خەریکی داڕشتنی یاسایەکین کە بەپیی ئەو یاسایە، دەبێ پەنابەران فێری زمانی ئەڵمانی بن، تا تێکەڵ بە کۆمەڵگای ئەم وڵاتە بن.هەر بەم پێیەش ئەگەر کەسی فێری زمانی ئەم وڵاتە نەبوو لە مافی هاووڵاتی بوون بێبەش دەبێت.

ئەم لێدوانەی وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا لە کاتێکدایە کە پێشتر گەڵاڵەی”دەرگاکراوەکانی”مێرکل بۆ وەرگرتنی پەنابەران، لە لایەن کۆمەڵگای ئەڵمانەوە پێێشوازیەکی ئەوتۆی لێنەکرا و ئەنجامەکەی بوو بەوە کە مێرکل لە هەڵبژاردنە ناوچەییەکانی ئەم وڵاتە تووشی شکست بوو و، لە بەرامبەردا نەیارانی کە سیاسەت و بۆچوونی دژبەپەنابەرانیان گرتۆتە بەر، توانیان سەرکەوتنی بەرچاو بەدەست بێنن.

بە وتەی بەرپرسانی بەرلین،لە ساڵی ٢٠١٥ نزیکەی یەک ملیۆن پەنابەر هاتوونەتە  ئەم وڵاتە، کە زۆربەیان خەڵکی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقان، کە شەڕیان تێدایە.

تۆماس دی میزیر دەڵێت، لە سەرەتای ٢٠١٦ەوە تاکوو ئێستا نزیکەی سەد هەزار پەنابەر هاتوونەتە ئەم وڵاتە.

بە گوێرەی ئیدارەی ئاماری کۆمیسیۆنی ئەوروپا(یۆرۆ ستات) لە ٢٠١٥ یەک ملیۆن و ٢٥٥ هەزار و ٦٠٠ پەناخواز روویان کردۆتە وڵاتانی ئەوروپی کە زیاتر لە ٣٠%یان گەیشتوونەتە ئەڵمانیا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com