ئۆپەراسیۆنە ئاسمانیەکانی روسیا، لە سوریا ٤٨٠ ملیۆن دۆلار تێچووی هەبووە

0

نوچە-ئیرنا

رۆژنامەیەکی روسی دەنووسێت، ئۆپەراسیۆنە سەربازیەکانی روسیا لە سوریا ٣٣ میلیار روبڵ، کە دەکاتە زیاتر لە ٤٨٠ ملیۆن دۆلار تێچوویان هەبووە.

رۆژنامەی روسی ماکسانت، ئەمڕۆ سێ شەممە لە وتاڕێکدا لە نووسینی ئیڤان سافرۆنۆف، شارەزای بواری سەربازی دەنووسێت، ئۆپەراسیۆنە ئاسمانیەکانی روسیا لە سوریا نزیکەی ٣٣ میلیار روبڵ بۆ ئەم وڵاتە تێچووی هەبووە و سەرباری ئەمەش، نزیکەی ١٠ میلیار روبڵ کە دەکاتە ١٤٦ ملیۆن دۆلار بۆ کڕین و چاککردنەوەی کەرەستەی سەربازی و فڕۆکەی شەڕکەر، خەرج کراوە.

روسیا بۆ لە ٣٠ سێبتەمبری ٢٠١٥ وە تا ئێستا ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە دژی ئۆپۆزسیۆنی سوریا و بە تایبەت هێزەکانی داعش لە سوریا ئەنجامدەدات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com